دوو هێزی دیكه‌ ده‌خرێنه‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

"کار بۆ ئەوە دەکەین بتوانین بە زووترین کات هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو) ڕێکبخەینەوە"

دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ردوو هێزی پشتیوانی (یه‌ك و دوو) به‌ میكانزمێكی ورد رێك ده‌خرێنه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاند،  بەڕێوبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی لیژنەی رێکخستنەوەی هەیکەل و میلاکاتی هەردوو یەکەی پشتیوانی (یەک و دوو) و هاوتاکردنی بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ هەریەک لە نوێنەرانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو کۆبوونەوە.

راشیگه‌یاند، لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکات باسی لە پرسی داڕشتنەوەی میلاکات و یەکخستنەوەی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دووی کرد، هەروەک میکانیزمێکی وورد بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان بەستاندارکردنی میلاکاتیان خرایەڕوو.

ئاماژه‌یپێكرد، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان، لە ئێستاشدا کار بۆ ئەوە دەکرێت كه‌ بە زووترین کات هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو) ڕێکبخرێته‌وه‌ و هەنگاو بنێین قۆناغ بە قۆناغ هێزەکانی تریش بگەڕێنینەوە ژێر چەتری وەزارەت و لەو چوارچێوەیەدا ڕێکیان بخەینەوە.

ئاماژه‌یپێكرد، لەلای خۆیانەوە، هەریەک لە نوێنەرانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو، ئامادەیی خۆیان دەربڕی، کە هەماهەنگ بن لە قۆناغی یەکگرتنەوەی هێزەکان بەشداربن و هەموو پشتیوانیەکی خۆیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند.

ك.ب