سه‌ردانی شاندی جه‌هه‌په بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ناوخۆی توركیا به گرنگ لێكده‌درێته‌وه
به‌رپرسێكی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا: ئه‌و هێزانه‌ی ناوی كوردیشیان نه‌ده‌هێنا، ئێستا هه‌ست به گرنگی كورد ده‌كه‌ن
K24- ئه‌نقه‌ره:
سه‌ردانی شاندی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په"ی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ناوخۆی توركیا كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌رپرسێكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی سه‌ر به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاش ده‌ڵێت، ئه‌و هێزانه‌ی ناوی كوردیشیان نه‌ده‌هێنا، ئێستا هه‌ست به گرنگی كورد ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا شاندێكی فراوانی جه‌هه‌په، كۆنترین حزبی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، شاندی جه‌هه‌په بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كه زۆر به گه‌رمی پێشوازییان لێكراوه و هه‌رچه‌ند ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانیان بووه، به‌ڵام دوا سه‌ردانیان نابێت.
هاوكات عه‌بدولڕه‌حمان كورت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بڕیاره‌كانی ناوه‌ندی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌ل له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی" رایگه‌یاند، سه‌ردانی شاندی جه‌هه‌په بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌لای ئه‌وانیشه‌وه جێگه‌ی گرنگییه و ئه‌وان پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ن.
H.B