مه‌سعوود ئۆزیل له باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه خۆی یه‌كلایی كرده‌وه
مه‌سعوود ئۆزیل، كه به ڕه‌سه‌ن كوردی باكووری كوردستانی توركیا و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناتوانێت له یۆرۆی 2016 فره‌نسا كه ده‌كه‌وێته نێو مانگی ره‌مه‌زانه‌وه به ڕۆژو بێت.
مه‌سعوود ئۆزیل، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئێكسپرێس)ـی بریتانیا ده‌ڵێت: كه‌ش و هه‌وا زۆر گه‌رمه و به‌رده‌وامیش خه‌ریكی ڕاهێنانی چڕ و یارییه‌ی قورسین، بۆیه زه‌حمه‌ته من وه‌ك خۆم بتوانم به رۆژو بم.