مەسرور بارزانی: حکومەت سوورە لەسەر پرۆسەی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکات

دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی - 7/9/2021
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی - 7/9/2021

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئەیلولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لە سەر  درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی.

لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان  و نەهێشتنی قۆرخکاری و رووتین.

دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی