مه‌سرور بارزانی پێشوازی له جۆزێپ بوڕێڵ ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له جۆزێپ بوڕێڵ جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له جۆزێپ بوڕێڵ جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا ده‌كات.
جوزێپ بوڕێڵ، له‌دایكبووی (24ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1947)ی ئیسپانیایه و له (كانوونی یهكهكهم/ دیسه‌مبه‌ری 2019)ه‌وه نوێنه‌رایه‌تی كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و سیاسه‌تی ئه‌منی یه‌كێتییه‌كه ده‌كات.
ناوبراو ئه‌ندامی پارتی سۆسیالی كرێكاری ئیسپانیایه و پێشتر له (2018 - 2019)وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه بووه له ئیسپانیا و هه‌روه‌ها له (1991 - 1996) وه‌زیری كاره گشتییه‌كان بووه.
بوڕێڵ ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی و شاره‌زای ئابوورییه و هاوكات مامۆستای بیركاری بووه. له كابینه‌كانی حكومه‌تی ئیسپانیا له (1982)ـه‌وه به‌رده‌وام پۆستی ئیداری باڵای هه‌بووه.
له ساڵی (2004 - 2009) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بووه و بۆ ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته ده‌ست.
له (2018) گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی و له كابینه‌ی سانشیز، بووه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه.
له ته‌مموزی (2019)ـه‌وه راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری سیاسی و ئه‌منی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپای پێ سپێردراوه.