مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ جۆزێپ بوڕێڵ ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له‌‌ جۆزێپ بوڕێڵ جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا ده‌كات.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی له‌‌ جۆزێپ بوڕێڵ جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا ده‌كات.

دیمه‌نی پێشوازی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ جوزێپ بوڕێڵ
دیمه‌نی پێشوازی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ جوزێپ بوڕێڵ

بوڕێڵ له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، هاتووه‌ بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی به‌هێزی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپات بكاته‌وه‌.

جوزێپ بوڕێڵ، له‌دایكبووی (24ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1947)ی ئیسپانیایه‌ و له‌ (كانوونی یه‌كه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2019)ه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و سیاسه‌تی ئه‌منی یه‌كێتییه‌كه‌ ده‌كات.

ناوبراو ئه‌ندامی پارتی سۆسیالی كرێكاری ئیسپانیایه‌ و پێشتر  له‌ (2018 - 2019)وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ بووه‌ له‌ ئیسپانیا و هه‌روه‌ها له‌ (1991 - 1996) وه‌زیری كاره‌ گشتییه‌كان بووه‌.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

بوڕێڵ ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی و شاره‌زای ئابوورییه‌ و هاوكات مامۆستای بیركاری بووه‌. له‌ كابینه‌كانی حكومه‌تی ئیسپانیا له‌ (1982)ـه‌وه‌ به‌رده‌وام پۆستی ئیداری باڵای هه‌بووه‌.

له‌ ساڵی (2004 - 2009) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بووه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌ ده‌ست.

له‌ (2018) گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی و له‌ كابینه‌ی سانشیز، بووه‌ته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌.

له‌ ته‌مموزی (2019)ـه‌وه‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری سیاسی و ئه‌منی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپای پێ سپێردراوه‌.

دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌