هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی: داعش ناتوانێت عێراق داگیر بكات
"داعش سوود له بۆشایی ئه‌منی وه‌رده‌گرێت"
K24 - هەولێر:
واین ماروتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، ئاشكرایكرد، داعش ئه‌و توانایه‌ی نییه خاكی عێراق داگیر بكات.
راشیگه‌یاند، داعش سوود له بۆشایی ئه‌منی وه‌رده‌گرێت، له‌سه‌ر ئاستی چه‌ند شارێك چالاكییه‌كانیان ده‌بینرێن، هاوشێوه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له ساڵی (2010).
روونیكرده‌وه، هێزه هێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی، پێشوه‌خته كار ده‌كه‌ن بۆ لێدانی شانه‌كان نووستووه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان و سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش.
ئاماژه‌یپێكرد، داعش ناتوانێت خاكی عێراق داگیر بكات، به‌م دواییه‌ش داعش ژماره‌یه‌ك هێرشی كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌یان، مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌ڵێنی داوه به دوایانه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر زانیاری هه‌بێت داعش له عێراق و سووریا زیندوو ده‌بێته‌وه، هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بێت له گورز وه‌شاندن.
سه‌رچاوه: واع
ك.ب