له ساڵی 2001ـه‌وه 22 هه‌زار كه‌س به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا كوژراون
"ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی سڤیل"
K24 - هەولێر:
له دوای 11ـی سێپتێمبه‌ری (2001)ـه‌وه، له رێگه‌ی هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه زیاتر له (22) هه‌زار سڤیل، كوژراون.
رۆژنامه‌ی گاردیان، له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (ئیروارز)، بۆ چاودێری كردنی زیانه مه‌ده‌نییه‌كان، ئاشكرایكرد، له سه‌ره‌تای ساڵی (2001)ـه‌وه له كۆی (100) هه‌زار هێرشی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، (22) هه‌زار و (679) سڤیل كوژراون، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ژماره بگاته (48) هه‌زار كه‌س.
راشیگه‌یاند، له ده‌ستپێكی جه‌نگی (عێراق- ئه‌مه‌ریكا) له ساڵی (2003)، (5) هه‌زار و (529) سڤیل، به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌كانه‌وه له‌و ساڵه‌دا كوژران، خوێناوی‌ترین ساڵیش (2017) بوو، كه ژماره‌ی كوژراوان، گه‌یشته (19) هه‌زار و (623) كه‌س، ئه‌میش له‌كاتی هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی داعش له عێراق و سووریا، له‌كاتی جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئاماژه‌یپێكرد، كۆی گشتی كوژراوانی جه‌نگی تیرۆر له عێراق و سووریا، گه‌یشته (387) هه‌زار سڤیل، كه به ده‌ستی لایه‌نه جیاوازه‌كان كوژراون.
به‌پێی راگه‌ینراوێكی په‌نتاگۆن، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی سڤیل، تا ئێستاش ژماره‌ی كوژراوانی ریزی كارمه‌نده مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كانی رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه: شه‌رق ئه‌وسه‌ت
ك.ب