گاردیان: له 2024 تره‌مپ ده‌بێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
"سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه هاته عێراق، تاوه‌كو پێكهاته عێراقییه‌كان له چنگی سه‌دام بپارێزێت"
K24 - هەولێر:
جۆناسان فریدلاند، له گوتارێكیدا كه رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌یپێكردووه، بایدن له‌و تۆمه‌تانه‌ی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان رزگاری ده‌بێت، بیرۆكه‌كه له‌وه‌دایه كه وڵاتانی رۆژئاوا كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پره‌نسیپه‌كانی لیبڕاڵ، كاتێك له ژێری لیمی بیابانه‌كانی ئه‌فغانستان و عێراق، شاردرایه‌وه.
رایگه‌یاند، بایدن له كاتی كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ویستی له سه‌رۆك فڕانكلین رۆزفڵت بچێت، به‌ڵام وه‌ك جیمی كارته‌ری لێهات، دیموكراته‌كانیش پێیان وایه كاره‌ساتی ئه‌فغانستان كورسییه‌كه‌ی بایدن له‌ق ده‌كات، هه‌روه‌ك به‌هۆی دۆسییه‌ی بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كانی تاران، كورسییه‌كه‌ی كارته‌ر له‌ق بوو.
روونیكرده‌وه، خاڵی سه‌ره‌كی ده‌نگده‌رانی بایدن بۆ ئه‌وه بوو، كه كۆتایی به‌و جه‌نگه له‌بن نه‌هاتووه‌ی ئه‌فغانستان بهێنێت و ئه‌مه‌ریكا له‌وێ بكشێته‌وه، هه‌ریه‌ك له بایدن و تره‌مپ رازی بوون به كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌یان له ئه‌فغانستان، بایدن سووڕ بوو له‌سه‌ر كشانه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه بوو ئه‌م به‌ڵێنه‌ی جێبه‌جێ بكات.
ئاماژه‌یپێكرد، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان به رێگه‌ی ئاسمانه‌وه، ده‌ستكه‌وتێكی باش بوو بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، چونكه بێ زیان بوو، له به‌رامبه‌ردا كاتی خۆی كارته‌ر نه‌یتوانی ئه‌و(52) بارمته ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه له ئێران له ساڵی 1979 ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به كاتێكی زوو رزگاریان بكات، ماوه‌ی (444) رۆژی پێچوو، كه ئه‌مه‌ش زیانێكی مه‌عنه‌وی به هێزی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاند.
جه‌ختیكرده‌وه، كۆمارییه‌كان له كۆنگرێس له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، ناتوانن هێرش بكه‌نه سه‌ر جۆ بایدن، چونكه تره‌مپ هه‌ر زوو به بایدنی راگه‌یاند، له ئه‌فغانستان زوو بكشێوه، هه‌ندێكیش پێان وایه بایدن له رووی سیاسییه‌وه هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه به‌م هۆیه‌وه تره‌مپ له 2024 ده‌بێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
روونیشیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان زیانێكی ئابووری به واشنتن ده‌گه‌ینێت، چونكه چین چاوی له سامانه سرووشتییه‌كانی ئه‌و ولاته‌یه، كه به ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌دوای 11ـی سێپتێمبه‌ری 2001، ئه‌مه‌ریكا چووه نێو جه‌نگێكی گه‌وره له عێراق و ئه‌فغانستان، كه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رگریكردن له‌خۆی و ئه‌م دوو وڵاته بوو، بۆیه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیای هاوپه‌یمانی، به‌و پلانه‌وه چوونه نێو ئه‌فغانستان و عێراق، تا بیپارێزن و نه‌یه‌ڵن حكومه‌تێكی ئاینی و مه‌زهه‌بی دروست ببێت، له عێراقیش سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه هات، كه پێكهاته عێراقییه‌كان له چنگی سه‌دام بپارێزێن، بۆیه واشنتن ناوی ئه‌و دۆخانه‌ی به ده‌ستێوه‌ردانی لیبڕاڵی ناوه‌زه‌د كرد.
نووسه‌ر ده‌شڵێت: دواجار ئه‌و بیانوانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌سی هێنا، نه‌شبووه هۆكاری پاراستنی ئه‌مه‌ریكا له جیهان، بۆیه ده‌گوترا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هاوكاری ئه‌و گه‌لانه بكات، با له بواری سه‌ربازی و جه‌نگه‌وه نه‌بێت، بۆ نموونه با له رێگه‌ی دابینكردنی خۆراك بوایه، ئه‌وروپاش پێی وایه له دوای 11ـی سێپتێمبه‌ر، به خێرایی بڕیاریاندا كه بچنه ئه‌فغانستانه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب