كوردستان24 ئاماری پله تایبهتهكانی خانهنشینی بڵاودهكاتهوه كه مووچهیان ههموار كراوهتهوه یاخود راگیراوه
وهزارهتی دارایی: لهسهدا شهستی پێداچوونهوه به خانهنشینی پله تایبهتهكان تهواو بووه
K24 – ههولێر:
وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، پێداچوونهوه به مووچهی خانهنشینی پله تایبهتهكان به رێژهی %60 تهواو بووه و پێداچوونه به دۆسیهی 1839 كهسدا كراوه، كه به پلهی تایبهت خانهنشین كراوون.
وهزارهتهكه روونیكردووهتهوه، ئهو پله تایبهتانهی ههن، دهتوانن له رێی ئهم ژمارانهوه (07504918109،07701590809 ) بهدواداچوون بۆ دۆسییهكانیان بكهن.
ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان هەموارکراوەتەوە
1- بەرێوەبەری گشتی
(369) سێ سەدو شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
2- راوێژکار
(193) سەدو نەوەد و سێ دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
3- بریکاری وەزیر
(74) حەفتا و چوار دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
4- وەزیر
(140) سەدو چل دانە دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .
5- ئەندام پەرلەمان
(394) سێ سەدو نەوەد و چوار دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت.
کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کەهەموار کراوەتەوە کە دەگاتە 1170 دانە ئەم بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 مووچەکانیان بۆیان خەرج کراوە.

ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان ڕاگیراوه
1. بەرێوەبەری گشتی
(396) سێ سەدو نەوەد و شەش دانە دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە مووچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.
2. راوێژکار
(145) سەدو چل و پێنج دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
3. بریکاری وەزیر
(86) هەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
4. وەزیر
(42) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە، بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت.
کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە 669 دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە 15 ساڵ کەمترە.
