كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م جیاواز ده‌بێت
"ده‌نگی عێراقییه‌كان كاریگه‌ره بۆ سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن"
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی یاسا و سیستمی هه‌ڵبژاردن، جیاواز ده‌بێت.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له چوارچێوه‌ی دیداری دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌ڵه‌ف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و میشێڵ رهنتینار، باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له به‌غدا، رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌یوه‌سته به شه‌قامی عێراقیه‌وه، كه ده‌نگی ئه‌وان كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن، جیا له‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رۆڵی كارای ده‌بێت بۆ سه‌ر پڕۆسه‌كه.
باڵیۆزی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌یان له به‌غدا، چاودێری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئه‌میش له چوارچێوه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه له لایه‌ن عێراقه‌وه رێگه‌پێدراوه چاودێری هه‌ڵبژاردن بكات.
راشیگه‌یاند، ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنمان له كۆمیسیۆنه‌وه پێگه‌یشت، كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ لایه‌ن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌ندا پاڵپشتی له سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، ده‌كات.
سه‌رچاوه: واع
ك.ب