هاوپەیمانی فەتح كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو هه‌یه‌

"هادی عامری كاندیدی هاوپه‌یمانی فه‌تح-ـه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو"

هادی عامری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح
هادی عامری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح

K24 - هه‌ولێر:

نەعیم عەبودی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، دوو پرەنسیپ بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو هەن، یەکەمییان ژمارەی کورسییەکان و چۆنییەتی هاوپەیمانێتییەکان، ئەگەر فەتح بتوانێت کورسی زۆر بەدەست بێنێت و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە هەبێت، ئەوا هادی عامری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کاندید دەکەن.

بڕیارە لە ١٠ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، هەزار و 79 بنکەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەرخانکراون، 110 حزب و 22 هاوپەیمانی رکابەری دەکەن و کۆمسیۆن بانگهێشتنامەی بۆ 76 باڵیۆزخانە و رێکخراوی بیانی ناردووە بۆ چاودێری هەڵبژاردن، هاوکات 24 ملیۆن و 927 هه‌زار و 29 کەس مافی دەنگدانییان هەیە، 3 هەزار و 523 کاندید لە 83 بازنەی هەڵبژاردن رکابەری بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.