نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئهڵمانیاییهكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش راسپارد
پێشتر هاووڵاتی كوردی هه‌ڵگری ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی به‌ریتانی، "كه‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان" سه‌رۆكی تیمه‌كه بوو.
K24 – هه‌ولێر:
"ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس"، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، شاره‌زایه‌كی ئه‌ڵمانی كرده سه‌رۆكی نوێی تیمی لێكۆڵه‌ران له تاوانه‌كانی داعش.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی "گۆتێرێس"، شاره‌زای ئه‌ڵمانی "كریستیان ریچر" ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌و تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی، كه لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش ده‌كات.
پێشتر هاووڵاتی كوردی هه‌ڵگری ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی به‌ریتانی، "كه‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان" سه‌رۆكی تیمه‌كه بوو.
ئه‌و تیمه نێوده‌وڵه‌تییه ئامانجییه‌تی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه بكات، كه رێكخراوی داعش له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا له عێراق ئه‌نجامی داوون.
تیمه‌كه به‌ڵگه‌كان كۆده‌كاته‌وه و ریزبه‌ندی تۆمه‌ته‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له دادگای نێوده‌وڵه‌تیدا، تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ و دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆساید ئاراسته‌ی داعش بكات.
له مانگی (ئایار/ مایۆ)ی رابردوودا، ئه‌و تیمه به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری كۆكرده‌وه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان.
كریستیان ریچر، تا ئێستا داواكاری گشتیی فیدراڵی بووه له دادگای دادی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا و (30) ساڵ شاره‌زایی له لێكۆڵینه‌وه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس