سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ رێككه‌وتنێكی دانه‌گاز ده‌كات

تەزووی کاره‌بایەکی هەرزانمان دەستدەکەوێت، جیا لەوەش دەرفەتی کار لە کوردستان دەڕەخسێنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەمان

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی کۆمپانیای دانه‌ گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی دەکات بۆ تەرخانکردنی 250 ملیۆن دۆلار و فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: دڵخۆشم بە رێککەوتنی نێوان دانه‌ گاز و دامەزراوەی پارەدارکردنی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمه‌ریکی کە 250 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ فراوانکردنی و پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بە فراوانکردنی کێڵگەکە بەرهەمێکی خاوێن و تەزووی کاره‌بایەکی هەرزانمان دەستدەکەوێت، جیا لەوەش دەرفەتی کار لە کوردستان دەڕەخسێنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەمان.

ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌قی تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان