مه‌سرور بارزانی ورده‌كاری ئاسانكارییه‌كانی حكومه‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
په‌رله‌مان پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی كردووه

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌م كابینه‌یه‌دا په‌رله‌مان پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی كردووه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاسانكاری له بواری بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "په‌رله‌مان پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی كردووه، بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م بزنسه نوێیه‌كان. ئێمه رێككار و پرۆسه‌كه‌مان له 32 رۆژه‌وه كردووه‌ته یه‌ك رۆژ، له 50 سه‌ردانی ئۆفیسه‌كانی حكومه‌ته‌وه كردوومانه‌ته یه‌ك سه‌ردان و تێچوو و خه‌رجیمان به رێژه‌ی %90 كه‌مكردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئێمه رێگامان خۆشكردووه و ئاسانكاریمان كردووه بۆ خاوه‌ن كاره‌كانمان به ئاراسته‌ی بنیاتنانی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ كوردستان".