كازمی: 5 ملیۆن نه‌خوێنده‌وار له عێراقدا هه‌ن و ئه‌وه‌ی بۆ بواری خوێندن خه‌رج ده‌كرێت مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه
"ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌ی پێشتر له كڕینی چه‌ك و گه‌نده‌ڵی خه‌رجكراوه، بۆ خوێندن دابین بكرابا، ئێستا عێراق ره‌وشێكی پێشكه‌وتووی ده‌بوو"
K24 – هه‌ولێر:
له رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاماژه‌ی بۆ ره‌وشی په‌روه‌رده و خوێندن له عێراق كرد، كه ئه‌وه‌ی له خوێندن خه‌رجده‌كرێت، مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه.
كازمی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌ی پێشتر له كڕینی چه‌ك و گه‌نده‌ڵی خه‌رجكراوه، بۆ خوێندن دابین بكرابا، ئێستا عێراق ره‌وشێكی پێشكه‌وتووی ده‌بوو.
كازمی له رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، راشیگه‌یاند، پێویسته رێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگرین، ئه‌ویش له رێگه‌ی فێركردن و خوێندن، وێڕای ئه‌وه‌ی كه رێژه‌یه‌ك نه‌خوێنده‌وار له جیهاندا هه‌ن، عێراقیش به‌ده‌ر نییه له‌م دیارده جیهانییه، چونكه تێاندا هه‌یه نازانێت بنووسێت و بخوێنێته‌وه، كه ئه‌سته‌مه له خاكێك قه‌ڵه‌م دروست كرابێت، ره‌وشی په‌روه‌رده و خوێندنی به‌م شێوه بێت.
روونیكرده‌وه، له رابردوودا، پاره‌ی عێراق بۆ گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕ و چه‌ك كڕین بووه، ئه‌گه‌ر بۆ وه‌به‌رهێنانی خوێندن و نووسین خه‌رج بكرابا، ئێستا له دۆخێكی دیكه‌دا بووین، پێویسته له داهاتوودا بوودجه‌ی باشتر بۆ پرسی په‌روه‌رده و خوێندن، دابین بكه‌ین.
كازمی ئاماژه‌یپێكرد، (5) ملیۆن نه‌خوێنده‌وار له عێراقدا هه‌ن، بۆ ئه‌مه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راسپێردراوه كه له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی به په‌له پاڵپشتی له خوێندن بكرێت.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب