مه‌سرور بارزانی بۆ كه‌سوكاری مسته‌فا سه‌لیم: هاوبه‌شی خه‌متانم
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له پشكی گۆڕان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی مسته‌فا سه‌لیم مه‌حموود، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوكرده‌وه و تێیدا سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رده‌بڕێت و خۆی به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانێت.
شه‌وی رابردوو مسته‌فا سه‌لیم مه‌حموود، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پۆسته‌كه‌دا بوو، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت:
"پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مستەفا سەلیم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان"