واشنتن: بن لادن پێشبینی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ئه‌فغانستان كردبوو
"بنكه‌ی نیشتیمانی، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری داده‌مه‌زرێت"
K24 - هەولێر:
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی زانیارییه‌كان كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای تاڵیبان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ سوپای فه‌رمی ئه‌فغانستان، ئاماژهیانپێدابوو، كه تاڵیبان به ماوه‌ی (90) رۆژ ده‌توانێت بگه‌ن به كابول.
برووس هۆڤمان، پسپۆڕ له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، رایگه‌یاند، كاتی خۆی ئوسامه بن لادن له چوارچێوه‌ی گوتارێكی ڤیدیۆیی پێشبینی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای كردبوو له ئه‌فغانستان، هاوشێوه‌ی سوڤییه‌ت، كه بۆ ماوه‌ی (10)ساڵ رووبه‌ڕووی تاڵیبان بوونه‌وه، كه دواجار له ساڵی (1989) له ئه‌فغانستان كشانه‌وه، بن لادن ئاماژهیپێكردبوو، ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مان شێوه له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه.
هۆڤمان راشیگه‌یاند، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكییه‌كان گوتاره‌كه‌ی بن لادنیان به جه‌نگی ده‌روونی پێناسكرد، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گاڵته ناكات و قسه‌كانی پێشبینین له داهاتوودا رووده‌ده‌ن.
ترسی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌دایه، كه ئه‌فغانستان ببێته پێگه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گرووپ و كۆمه‌ڵه تیرۆریستییه تووندڕه‌وه‌كان، بۆیه ئه‌مه‌ریكا له‌دوای (20) ساڵ مانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستان، بۆی ده‌ركه‌وت كه له رووی هه‌واڵگرییه‌وه تووشی هه‌ره‌س بوون، بۆیه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكردووه به رێكخستنه‌وه‌ی دام و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و دروستكردنی ده‌زگایه‌كی دیكه به‌نێوی بنكه‌ی نیشتیمانی، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری.
پێشتریش كلنتن و ئیداره‌كه‌ی، زانیاری‌یان هه‌بوو سه‌باره‌ت به خۆ ئاماده‌كردنی ئه‌لقاعیده بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان كلنتن چه‌ندین جار بۆردوومانی پێگه‌كانی قاعیده‌ی كرد، كه له شوباتی (2001)، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا زانیاری خستبووه به‌رده‌م كۆنگرێس، كه بن لادن و قاعیده مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له شێوه‌ی زانیاری و پرسێكی ئاسایی ئه‌و باسه‌ی لای كۆنگرێس كردبوو، بۆیه له (سێپتێمبه‌ر / ئهیلوول)ـی هه‌مان ساڵ، هێرشه‌كان له‌ناكاو كرانه سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی و په‌نتاگۆن، له نیویۆڕك.
هۆڤمان روونیكرده‌وه، له دانیشتنه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به عێراق له ساڵی (2003)ـدا، كۆڵن پاوه‌ڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، دوای ساڵێكی دیكه عێراق ده‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ناووكی، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، كه دواجار ئه‌مه‌ش ناڕاست ده‌رچوو، چونكه بووش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی كرده سه‌ر عێراق، بووش له‌و كاره‌یدا ئێجگار په‌شیمان بۆوه.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب