سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا باس له دیداری بایدن و پوتن ده‌كات
دواجار هه‌ردوو سه‌رۆك بایدن و پووتن له (16 حوزه‌یران/ یۆنیۆ)ـی ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی ژنێڤ دیدارێكی مێژووییان ئه‌نجامدا
K24 - هەولێر:
دیمتری بیسكۆف گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا، رایگه‌یاند، واشنتن و مۆسكۆ، له هه‌موو ئاستێك له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان.
گوته‌بێژی كرملن راشیگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی دیداری جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و فلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، له ئێستادا نییه.
روونیكرده‌وه، چه‌ند زانیارییه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئاماده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی بایدن و پۆتن، كه ته‌واوی زانیارییه‌كان هه‌ڵه‌ن، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیاوازدا له په‌یوه‌ندی و كاركردنی به‌رده‌وام دان.
جێی باسه دواجار هه‌ردوو سه‌رۆك بایدن و پووتن له (16 حوزه‌یران/ یۆنیۆ)ـی ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی ژنێڤ دیدارێكی مێژووییان ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه:نوڤوستی
ك.ب