به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
له باره‌ی نه‌بوونی ئۆكسجینه له نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕین
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌واڵی مردنی ژماره‌یه‌ك منداڵ، له نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی منداڵان به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجین ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌خۆشخانه‌كه بێ ئۆكسیجن نه‌بووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
هیچ منداڵێك به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجین نه‌مردووه، نه‌خۆشخانه‌ش بێ ئوكسجین نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
دوا به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك گوایه چه‌ند منداڵێك له نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی منداڵان له شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌بوونی ئۆكسجین گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دوای تێڕوانین و به‌دواداچوونی وورد و راوێژكردن له‌گه‌ڵ پزیشكانی پسپۆڕی نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو. ده‌ركه‌وت كه‌وا نه‌خۆشخانه بێ ئۆكسجین نه‌بووه و هیچ نه‌خۆشێكیش به‌هۆكاری نه‌بوونی ئۆكسجین نه‌مردووه. دابینكردنی ئۆكسجین به سێ شێواز ده‌بێت، ئه‌ویش كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردن، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی یه‌ده‌گی بوتڵی ئۆكسجین بۆ نه‌خۆش، له هه‌ر یه‌كێك له‌م شێوازانه گرفت یان تێكچوون و نه‌بوون هه‌بێت ده‌ستبه‌جێ ده‌خرێته سه‌ر دووه‌م و سێیه‌م شێواز به‌مه‌ش به‌رده‌وام و 24 كاتژمێر له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كاندا دابینكردنی ئۆكسجین ناوه‌ستێت.
حاڵه‌تی مردن كه ته‌مه‌نی كه‌متر له یه‌ك رۆژ بوو له به‌شی منداڵه ناكامه‌كان له نێو ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵانی ناكان، به‌هۆی ناته‌واوی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان (RDS) دوای له‌دایكبوونی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی منداڵان ده‌كرێت هاوشێوه‌ی منداڵانی نه‌خۆشخانه‌كه، ئۆكسجین هه‌بووه و له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕی منداڵان چاودێری كراوه به‌ڵام باری ته‌ندروستی باش نه‌بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ناكامی و ناله‌باری منداڵه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌بوون و دیاریكردنی رێژه‌ی ته‌واوی ئۆكسجین كه تۆماركراوه له دۆسیه‌ی نه‌خۆش.
لێره‌دا ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا هیچ كێشه‌یه‌ك له نه‌بوونی ئۆكسجین نه‌بووه و نیه ته‌نانه‌ت كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان بووه‌ستێت ئۆكسجین هه‌ر دابین ده‌كرێت، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له هه‌مان رۆژدا نزیكه‌ی 1400 نه‌خۆش سه‌ردانی كردووه و زیاتر له 150 منداڵ خه‌وێندراوه و 35 منداڵی ناكام له به‌شی ناكامه‌كان (خدج) خه‌وێندراوه له‌گه‌ڵ ده‌یان نه‌شته‌رگه‌ی منداڵان.
وێڕای دڵگران و نیگه‌رانیمان لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی ده‌گرینه‌به‌ر وه له هه‌بوونی هه‌ر گله‌یی و گازانده و كه‌مته‌رخه‌میه‌ك، هاوڵاتیان ده‌توانن سكاڵا پێشكه‌ش بكه‌ن به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێككاری یاسایی و لێكۆڵینه‌وه‌ی دادا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر