وەزارەتی پەروەردە چەند رێنماییەک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکات

لە قۆناغی یەکەم دوو ملیۆن و 100 هەزار ماسک بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابینکراوە

قوتابخانەیەكی سنووری پەروەردەی ھەولێر - ئەرشیف
قوتابخانەیەكی سنووری پەروەردەی ھەولێر - ئەرشیف

K24 – هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن چەند رێنماییەک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان دەکات.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە: "لیژنەی هەماهەنگی نێوان تەندروستی و پەروەردە بە سەرپەرشتی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کارا دەکرێتەوە و بەستنی ماسک بۆ ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن ئیلتیزامییە، لەکاتی هەر سەرپێچییەک دەسەڵات دەدرێت بە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا بۆ وەرگرتنی رێکاری کارگێڕی پێویست".

وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەکراوە: "وەک قۆناغی یەکەم وەزارەتی پەروەردە دوو ملیۆن و 500 هەزار ماسک و 50 هەزار پاککەرەوە (معقم)ی دابینکردووە، بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی. دەبێت دابەش بکرێت بەسەر ناوەندەکانی خوێندن بۆ ستافی کارگێڕی قوتابخانە و مامۆستایان".

لە خاڵێکی دیکەی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە ئەوەخراوەتەڕوو: "وەزارەتی تەندروستی لە دابینکردنی ڤاکسین و تایبەتکردنی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین ئەرکی خۆی جێبەجێکردووە، پیویستە  بە بەرنامەیەکی کاراتر هەماهەنگی بکرێت، لەپێناو پاراستنی ستافی کارگێڕی و دەستەی وانە وتنەوە (مامۆستایان) ڤاکسین وەربگرن".

نووسراوی وەزارەتی پەروەردە
نووسراوی وەزارەتی پەروەردە
نووسراوی وەزارەتی پەروەردە
نووسراوی وەزارەتی پەروەردە