ئاڵای كوردستان به جلی سه‌ربازه كه‌نه‌دییه‌كانه‌وه‌یه
ڕێزنانه له هێزی پێشمه‌رگه
K24 – هه‌ولێر
كه‌ناڵی سی تیڤی كه‌نه‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه سه‌ربازه كه‌نه‌دییه‌كان وه‌ك ڕێزنان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاڵا و هێمای پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌ر جله‌كانیان داناوه.
هه‌رچه‌نده كورد هێشتا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی نییه،به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته وه‌ك ته‌قلیدێكه له نێوان دوو هاوبه‌شی سه‌ربازی.
كه‌ناڵه كه‌نه‌دییه‌كه له‌وباره‌یه‌وه زانیاری بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی له ئه‌نجامی به‌ستنی لۆگۆی یه‌په‌گه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكاوه دروستبوو، سه‌ربازه كه‌نه‌دییه‌كانیش چیدیكه ئه‌و كاره نه‌كه‌ن،هه‌رچه‌نده به‌ستن یان نه‌به‌ستنی ئاڵا و هێماكانی پێشمه‌رگه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان له كوردستان نابێت و به‌رده‌وام ده‌بن له كار و ئه‌ركه‌كانیان.
له‌وباره‌یه‌وه لیوا مایك رۆل‌و فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی كه‌نه‌دی له عێراق ڕایگه‌یاندووه" بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه و پێداچونه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام بیبه‌ستین یان نه‌یبه‌ستین ئێمه بۆ ئه‌ركێكی گرنگ و هاوكاری خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه لێره‌ین و هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێ له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانمان.
سه‌ربازانی كه‌نه‌دی له كوردستان هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و له دوایین ئۆپه‌راسیۆنی میحوه‌ری خازریشدا هاوكاری پێشمه‌رگه‌بوون.