نێچیرڤان بارزانی ڕه‌تیكرده‌وه سبه‌ینێ سه‌رۆكی هه‌رێم بچێت بۆ ئێران
هه‌ردوولا خه‌ریكی ئاماده‌كارین
K24 – هه‌ولێر
ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ینێ سه‌ردانی ئێران ده‌كات،سه‌رۆكی حومه‌تی هه‌رێم ڕتیكردهوه كه بارزانی سبه‌ینێ بچێته ئێران.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه له‌وباره‌وه ئه‌مڕۆ له‌كاتی بەسەر كردنەوەی ھۆڵی ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵی قۆناخی دوا ناوەندی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كرا، له‌وه‌ڵامدا گوتی ڕاسته شاندێكی ئێرانی به‌مه‌به‌ستی سهردانیكردی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران هاتوون و ده‌عوه‌تنامه‌ی فه‌رمییان ئاراسته كردووه و وه‌ك پره‌نسی قبوڵكراوه، به‌ڵام هێشتا تیمی هه‌رێم و تاران سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری ئه‌و سه‌ردانه و ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه له‌میدیاكاندا باس له‌سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاران ده‌كرێت، پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌عوه‌تكردنی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه ئاشكرا كرا.