چاودێرانی سیاسی: خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق جێگه‌ی شەڕی مافە دەستوریەکانی کوردە
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی هاووڵاتیان به‌شێك له نوێنه‌رانی پێشووی حزبه‌كان خۆیان به كاندیدی سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسێنن

K24- سلێمانی:
بەشێك لە و کاندیدانەی ئێستا بانگەشە دەکەن بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ھاووڵاتیان دەنگیان پێبدەن، بە ناوی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە، لە کاتێکدا له خوله‌كانی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك لە وکاندیدانە له‌سه‌ر حیسابی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه ئەندام پەرلەمان بوون، چاودێرانی سیاسیش بۆچونیان وایە، خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق جێگای شەڕی مافە دەستوریەکانی کوردە، بۆیە دەبێت دەنگدەر بزانێت چ نوێنەرێك دەنێرێتە پەرلەمان.
ئاسۆ عه‌بدولله‌تیف، چاودێری سیاسی له‌و باره‌یه‌وه گوتی: لە رابردوودا زۆر پیلانڕێژی له دژی ھەرێمی کوردستان له‌ئارادابوون، به‌ڵام بەشێك لەو نوێنەرانە ھەڵوێستێکی ئەوتۆیان نەبووە به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیانه، بۆیە ئێستا دەیانەوێت لە ژێر رەشماڵی سەربەخۆبووندا جارێكی دیكه ببنەوە ئەندامی پەرلەمان.
له‌كاتێكیشدا کاری پەرلەمانتاری گرنگی خۆی ھەیە و ده‌بێت كه‌سی په‌رله‌مانتار دەبێت شەڕی بەدەستھێنانی مافی گەلەکەی بکات، بەڵام ئەوەی تێبیینی دەکرا، بەشێك لە ئەندام پەرلەمانەکان لە رابردوودا ئەوەندەی لە سۆشیال میدیا قسەیان دەکرد، لە نێو ھۆڵی پەرلەمان نیو ھێندە رۆڵیان نەبووە.
ھەڵبژاردنی ئەمجارە رەنگە زۆر شت ل عێراق بگۆڕێت، گومانی تێدا نیيە كه کوردیش لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانە دەبێت، بۆیە زۆر پێویستە دەنگدەر زۆر بە ووریایەوە بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و نوێنەرێك بنرێتە بەغدا، کە بتوانێت شەڕی بە دەستھێنانی مافە دەستووریەکانی کورد بکات.
H.B