پۆچیتینیۆ: له‌سه‌ر كاغه‌ز چێڵسی له ئێمه به‌هێزتره

پاریس سانجێرمان له یه‌كه‌مین یاریی چامپیۆنزلیگ له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێته میوانی كلوب برووج و ئه‌گه‌ری هه‌یه سیانه‌ی مباپێ و مێسی و نێیمار پێكه‌وه یاریی بكه‌ن.
پاریس سانجێرمان ده‌چێته به‌لجیكا و له یه‌كه‌مین یاریی گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می چامپیۆنزلیگ ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی كلوب بروج.
پاریس سانجێرمان له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه خۆی نوێكرده‌وه و به‌هێزه‌وه ده‌ستی به وه‌رزی نوێ كردووه و تا ئێستا له لیگ وه‌ن هه‌ر پێنج یارییه‌كه‌ی سه‌ره‌تای بردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌م یارییه بۆ یه‌كه‌مین جار مێسی و مباپێ و نێیمار به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری بكه‌ن، جگه له‌وانیش هه‌ریه‌كه له ئانخێل دیماریا و ئیدریسا به‌هۆی سزاوه ناتوانن به‌شداری بكه‌ن خوان بێرنارد و كوروزاواش له پێكانه‌كانیان چاك نه‌بوونه‌ته‌وه و هاوشێوه‌ی یارییه‌كه‌ی رابردوو سێرخیۆ رامۆسیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یارییه ده‌بێت
ماوریزیۆ پۆچێتینۆ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتی: هێشتا بڕیاری كۆتاییم له‌سه‌ر پێكهاته‌ی یارییه‌كه نه‌داوه چاوه‌ڕێی دواین راهێنانم هه‌ندێك یاریزان گومان له به‌شداریكردنیان ده‌كه‌م.
پۆچیتینیۆ ده‌شڵێت: هه‌ڵبژاردنی پێكهاته‌ی یاریی ئاسان نییه له یانه‌ی دیكه كارم كردووه، به‌ڵام هیچ كات وانه‌بووه 35 یاریزانی نایابت له‌به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌وه‌ی یارییان پێبكه‌ین سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانیش ته‌نیا تاكتیكی ده‌بێت.
پۆچیتینیۆ گوتیشی: له‌م وه‌رزه چێڵسی و پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر كاغه‌ز پاڵێوراوی سه‌ره‌كین بۆ به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام چێڵسی به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانن و پاره‌یه‌كی زیاتریان له ئێمه خه‌رجكردووه بۆیه ئه‌وان به‌هێزترین یانه‌ی چامپیۆنزلیگن.
دواینجار له وه‌رزی 2019 بۆ 2020ـی چامپیۆنزلیگ، پاریس سانجێرمان رووبه‌رووی كلوب برووج بووه‌وه له به‌لجیكا یارییه‌كه‌ی به پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه و له پاریسیش به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
