وه‌زیری پلاندانانی عێراق: قه‌رزی ده‌ره‌كی كه‌مده‌كه‌ینه‌وه
"كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌وه له كاره له پێشینه‌ییه‌كانی حكومه‌تی عێراقه"

K24 – هەولێر:
خالید به‌تال نه‌جم، وه‌زیری پلاندانانی عێراق، جه‌ختیكرده‌وه، سیاسه‌ت و بۆچوونی حكومه‌تی عێراقی له‌م قۆناغه‌دا، كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كییه.
له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقدا، رایگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی له كاره له پێشینه‌ییه‌كانی حكومه‌تی عێراقه، ته‌نیا له دوو حاڵه‌تدا نه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره، یاخوود نه‌بوونی پاره‌ی به‌رده‌ست، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه.
روونیكرده‌وه، وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نادات، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی كه داواكاری زۆریان له‌سه‌ر هه‌یه.
وه‌زیری پلاندانانی عێراق، له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، رایگه‌یاند، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه قه‌رزیان له بانكی نێو ده‌وڵه‌تی كردووه، به زووترین كات پڕۆژه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و سوود له‌و پاره قه‌رزكراوه وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه:RT
ك.ب