بایرن میونشن كێشهكانی بارسێلۆنا قوڵتركردهوه

پێدری و ئالبا هەردوو یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لە یاری رابردووی یانەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن تووشی پێکان بوونە.
ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، هەردوو یاریزانی یانەکەیان پێدری و ئالبا لە یاری بەرامبەر بایرن میونشن لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوونە و هەردوو یاریزانەکان پێکانەکەیان لە ڕانیاندایە، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی دوورکەوتنەوەیان لە یاریگاکان یەکلایی نەکراوەتەوە.
هەر لە بەیاننامەکەی بلاوگرانادا هاتووە، هەر یەکە لە مێمفیس دیپای و جێرارد پێکی بەشداری دوایین راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەیان نەکردووە و هۆکارەکەشی باس نەکراوە.