زاخارۆڤا: له دیموكراتیدا ئه‌مه‌ریكا رێبه‌ری جیهان نییه
ئه‌مه‌ریكا له‌و پێگه‌یه نزیك نییه، كه سه‌رۆكایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی دیموكراتی جیهان بكات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا له بواری دیموكراتیدا رێبه‌ر نییه و پێویسته سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆی بێت.
زاخارۆڤا گوتیشی: هه‌موو گه‌ل و وڵاتێك پێویسته سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆیان بن. ئه‌گه‌ر وڵاتێكی نموونه‌یی له هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌بێت، ده‌كرێت قسه له باره‌ی ئه‌وانی دیكه‌وه بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مڕۆ چیدیكه ئه‌مه‌ریكا له‌و پێگه‌یه نزیك نییه، كه سه‌رۆكایه‌تی و رێبه‌رایه‌تی دیموكراتی جیهان بكات.
دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆی بێت و ئێمه‌ش هه‌ر یه‌كه‌مان سه‌رقاڵین به پرسه‌كانی تایبه‌ت به خۆمانه‌وه.
سه‌رچاوه: RT