ئه‌مڕۆ مێسی له‌ دادگا رۆژێكی ناخۆشی به‌ڕێكرد

له‌ باره‌ی تۆمه‌تباربوونی به‌ خۆدزینه‌وه‌ی له‌ باجدان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا

ئەمڕۆ لیۆنێل مێسی رۆژێکی ناخۆشی بەڕێکرد و هاوشانی باوکی لەبارەی تۆمەتباربوونی بە خۆدزینەوەی لە باجدان لە بەردەم دادگە ئامادە بوو.

مێسی لە شاری بارسێلۆنا لەگەڵ خۆرخێ ئۆراسیۆی باوکی ئامادەی سێیەمین دانیشتنی دادگە بوو، کە رۆژی سێشەممە دادگا لەبارەی کەیسەکەی مێسییەوە دەستی بە دانیشتن کرد و لیۆ ئەمڕۆ بۆیەکەمجار لە پێناوی روونکردنەوەی خۆی ئامادە بوو، بەڵام بێ ئەوەی هیچ لێدوانێک بۆ میدیا بدات.

دەستەی باجی ئیسپانیا مێسی و باوکی بە خۆدزینەوە لە دانی زیاتر لە 4 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکات و ئەگەر هەیە ئەگەر تۆمەتەکەیان بەسەردا سخا بێتەوە، مێسی بۆ ماوەی ٢٢ مانگ زیندانی بکرێت