مه‌لا به‌ختيار هێرشده‌كاته سه‌ر رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتى
توانجى گرتووه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ى له كاتى كاره‌ساته‌كانى يه‌كێتى له‌شاخ نه‌بوونه. وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ نه‌وشيروان مسته‌فا و رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان گۆڕان و يه‌كێتيشى به درۆى هه‌ڵبه‌ستراو وه‌سفكردووه.
K24 – هه‌ولێر:
لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان جياواز له زمانى به‌ياننامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى حزبه‌كه‌ى كه دوا به دواى يه‌كدا بڵاويانكرده‌وه، راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا توانجى گرتووه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ى له كاتى كاره‌ساته‌كانى يه‌كێتى له‌شاخ نه‌بوونه. وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ نه‌وشيروان مسته‌فا و رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان گۆڕان و يه‌كێتيشى به درۆى هه‌ڵبه‌ستراو وه‌سفكردووه.
دواى رێككه‌وتنى واشنتن و رێككه‌وتنى ستراتيژى نێوان پارتى و يه‌كێتى و به‌يه‌كه‌وه كاركردنيان و دامه‌زراندنى چه‌ند كابينه‌يه‌كى هاوبه‌ش، له راگه‌يه‌ندراوه نوێيه‌كه‌يدا مه‌لا به‌ختيار نموونه‌ى به چه‌ند رووداوێك هێناوه‌ته‌وه، كه له كاتى شه‌ڕى ناوخۆدا روويانداوه.
مه‌لا به‌ختيار له دژى رێككه‌وتنى نێوان حزبه‌كه‌ى و گۆڕاندا هاتووه‌ته ده‌نگ و ئه‌مه به يه‌كه‌م لێدوانى راشكاوانه‌ى له‌و جۆره‌ى هه‌ژمار ده‌كرێت كه تێيدا به راشكاوى رايگه‌ياندووه، رێككه‌وتنه‌كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات به‌ڵكو ئاڵۆزتريان ده‌كات.
مه‌لا به‌ختيار نووسيويه‌تى: 40 ساڵ پێشمەرگایەتی و 46 ساڵ سیاسەت و کێشمەکێشەکانیش بە قوڵی فێریان کردم کە هەڵوێستێك لەبەر ڕۆشنایی دەرس‌و پەندەكانی مێژوو .. بڕیاری لەسەر نەدرێ، كێشەكان نەك چارەسەر ناكات، بەڵكو دەشی ئاڵۆزێنێ. بێگومان زۆر ناخایەنێ.. دەزانرێت، بەرژەوەندی راستەقینەی گەلەكەمان‌و یەكێتی.. لەكام بۆچووندا، رەنگ دەداتەوە.. دیارە ئەو كاتە كاتی.. وردبوونەوە دەبێ لەدرۆ هەڵبەستراوەكانی ئێستا.
وه‌ك ده‌ركه‌وتێت مه‌لا به‌ختيار رێككه‌وتنه نوێيه‌كه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى به درۆى هه‌ڵبه‌ستراو وه‌سفده‌كات.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا مه‌لا به‌ختيار رووى ده‌مى كردووه‌ته پارتى ديموكراتى كوردستان و پێى وايه پارتى هێشتا مافى يه‌كێتى نه‌داوه و ده‌شڵێت به بەبێ وەرگرتنەوەی مافەكانیش، هەرگیز هاوسەنگی سیاسی ناگەڕێتەوە بۆ كوردستان.