ئانچیلۆتی: به‌هۆی یاریزانێكی یانه‌كه‌م تووشی شۆك بوومه
یانه‌ی ریال مەدرید سبه‌ی دەچێتە یاریگای مێستایا و لە گەڕی پێنجەمی لالیگا دەبێتە میوانی یانەی ڤاڵینسیا، كارلۆ ئانچیلۆتی پێش ئه‌و یارییه رایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده‌یه، ده‌شڵێت: كاماڤینگا تووشی شۆكی كردووم.
یانه‌ی ریال مه‌درید کە وەرزی رابردووی بەبێ ناسناو بەڕێکرد، تا ئێستا لە وەرزی نوێ لە کۆی چوار یاریی سێ بردنەوە و یەکسان بوونێکی تۆمار کردووە و رکابەرییەکی بەهێز دەکات بۆ بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی خولەکە، ڤالێنسیاش باشتر نەبێت خراپتر نییە و بەهەمان شێوە لەو یارییانە 10 خاڵی کۆکردووەتەوە.
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی رایگه‌یاند كه زۆر به كه‌سایه‌تی كاماڤینگا سه‌رسامه، ده‌شڵێت: كاماڤینگا تووشی شۆكی كردم كه به‌و خێرایی و به‌و كه‌سایه‌تییه به‌رزه خۆی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گونجاند.
ئانچیلۆتی گوتیشی: هیچ یاریزانێكم نییه شوێنی كاسێمیرۆم بۆ پڕبكاته‌وه، به‌تایبه‌تی له ڕووی به‌رگرییه‌وه زۆر نایابه، هه‌ركاتێك كاسێمیرۆ یاری نه‌كات، ناچارم گۆڕانگاری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پلانه‌كانم دابێنم.
ئانچیلۆتی له باره‌ی ڤینسیۆس جۆنیۆره‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و یاریزانه هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردووی یاری ده‌كات و له داهاتوودا گرینگی پێده‌ده‌م و متمانه‌ی زیاتری پێده‌به‌خشم.
ئانچیلۆتی گوتیشی: گاریس به‌یل تووشی پێكان هاتووه و نازانم كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هازاردیش به‌شداریی یاری رابردووی نه‌كرد، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه‌ش پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هازارد بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێكانانه‌ی رابردووی سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه، به‌ڵام متمانه‌م به‌و یاریزانه هه‌یه كه به‌خێرایی ده‌گه‌ڕێـته‌وه.
راهێنه‌ره ئیتاڵییه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه تیپه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی له ڕووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه بۆ روووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤالێنسیا ئاماده‌یه.
ریال مەدرید بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بەهۆی پێکانەوە لە سیبایۆس، تۆنی کرووس، گاریس بەیڵ و مارسیلۆ و فێرلان مێندی بێبەش دەبێت و ڤاڵینسیاش دوو یاریزانی پێکراوەی هەیە و دێنیز شێریشیڤ و پیچینی ناتوانن یاریی بکەن.