ڤیدیۆ.. سه‌ركێشێكی فه‌ره‌نسی به‌پێ به‌سه‌ر په‌تێكی 670 مه‌تریدا ده‌ڕوات
سه‌ركێشییه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی پاریس ئه‌نجامدا و له تاوه‌ری ئیڤڵه‌وه به به‌رزایی 70 مه‌تر له‌ڕووی زه‌وییه‌وه ده‌ستی پێكرد

K24- هه‌ولێر:
ناسان پۆلین، ئه‌و سه‌ركێشه فه‌ره‌نسیه‌یه، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مه‌ودای 670 مه‌تری به‌پێ به‌سه‌ر په‌تێكی باریكدا بڕی، كه 70 مه‌تر له‌ڕووی زه‌وییه‌وه به‌رز بوو و له تاوه‌ری ئیڤڵه‌وه ده‌ستی پێكرد و تا شانۆی شایۆ له ناوه‌ڕاستی پاریس به‌رده‌وام بوو.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش كه راسته‌وخۆ له كه‌ناڵی BFMTVی فه‌ره‌نسی بڵاوكرایه‌وه، دیمه‌نی ئه‌و سه‌ركێشییه ناسان پۆلین نیشان ده‌دات و له دیمه‌نه‌كاندا دیاره، كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك بۆ بینینی ئه‌و سه‌ركێشییه له شه‌قامه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه و چاودێری هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركێشه‌كه ده‌كه‌ن.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، كه ئه‌و سه‌ركێشییه نزیكه‌ی 30 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت و چه‌ندین جاریش هاووڵاتییانی پاریس و گه‌شتیارانی بیانیی به چه‌پڵه و فیكه هانیان ده‌دا.