ئیسرائیل دوایین هه‌ڵاتووی گرتووخانه‌ی جه‌لبوع-ی ده‌ستگیركرده‌وه
"پڕۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی 6 هه‌ڵاتووه‌كه كۆتایی هات"
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (19ی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ری 2021) رایگه‌یاند، دوای 13 رۆژ گه‌ڕان به‌دوایاندا، دوایین هه‌ڵاتووی گرتووخانه‌ی جه‌لبوع-مان ده‌ستگیركرده‌وه، كه له ماڵێكی نزیك شاری جه‌نین خۆیان شاردبووه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاویكرده‌وه، "مونازیل نه‌فیعات" و "ئه‌یهه‌م كه‌مه‌مچی"، كه له گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شاری جه‌نین خۆیان شاردبووه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش دوو كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران.
ده‌سته‌ی په‌خشی "كان"ی ئیسرائیلی له تویته‌ر گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو هه‌ڵاتووه‌كه ده‌ستگیرده‌كرێنه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه هه‌ڵاتووه‌كان له‌كاتی ده‌ستگیركردن هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌كردووه.
סוף למצוד: כוחות צה"ל, ימ"מ ושב"כ עצרו את איהם כמאמג'י ומנאדל איניפיעאת בבית בג'נין. השניים לא היו חמושים ולא התנגדו. המעצר בוצע בעקבות מודיעין מדויק שהתקבל משב"כ והצביע על מבנה ספציפי | תיעוד מהמעצר @ItayBlumental @carmeldangor pic.twitter.com/asbrcFzM8X
— כאן חדשות (@kann_news) September 18, 2021
به‌ر له 13 رۆژ له (6ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) له گرتووخانه‌ی جه‌لبوع 6 زیندانی فه‌له‌ستینی له رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی توێلێك هه‌ڵاتن، چوار رۆژ دوای ئه‌وه "یه‌عقوب قادری" و "مه‌حموود ئه‌لعاریزه" له نزیك چیای قه‌فزه‌ی باكووری ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرانه‌وه.
میدیاكانی ئیسرائیل له (11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) ئاشكرایان كرد، كه دوو راكردووی دیكه‌شیان ده‌ستگیركرده‌وه، یه‌كێك له‌وانه "زه‌كه‌ریا زوبه‌یدی"یه، كه زیاتر ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی "كه‌تائیب شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسا"یه، كه سه‌ر به "بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح"ـه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، راكردوویه‌كی دیكه‌ش به ناوی "محه‌مه‌د عاریزه" له‌گه‌ڵ "زوبه‌یدی" له گوندی "ئوم غه‌نه‌م" ده‌ستگیركراوه.
سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، دوای 13 رۆژ له هه‌ڵاتنی شه‌ش زیندانیی له گرتووخانه‌ی جه‌لبوع، پڕۆسه‌ی گه‌ڕان كۆتایی هاتووه، كه جگه له هه‌ڵاتووه‌كان، دوو كه‌سی دیكه به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی هه‌ڵاتووه‌كان ده‌ستگیركراون، له گرتووخانه‌ی جه‌لبوع-یش ژماره‌یه‌ك زیندانی دیكه رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه كراونه‌وته‌وه، كه یارمه‌تیده‌ری پلانی هه‌ڵاتنه‌كه بوون.
د.ی