هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان دیسان نه‌یتوانی گرێكوێره‌ی پادانیا بكاته‌وه
له جامی كۆنیفا ماڵئاوایی كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی دینامۆ له هه‌رێمی ئه‌بخازیا، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و پادانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه له كاتی ئاسایی به یه‌كسان بوون به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، به‌ڵام به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر خاڵی سزا، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان جارێكی دیكه له‌سه‌رده‌ستی پادانیا ماڵئاوایی كرد، پێشتریش له پاڵه‌وانییه‌تیی ڤیڤای تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كان دووجار له به‌رانبه‌ر پادانیا تووشی شكست بووه كه هه‌رێمێكه سه‌ر به وڵاتی ئیتاڵیا و هه‌ڵگری نازناوی یه‌كه‌مین وه‌شانی كۆنیفای 2014ـه.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان رۆژی هه‌ینی داهاتوو له كاتژمێر 8ـی شه‌و به كاتی باشوور كوردستان له‌سه‌ر دیاریكردنی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ڕووبه‌ڕووی دۆڕاوی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی په‌نجاب و ئه‌رمینیای رۆژئاوا ده‌بێته‌وه.
پاڵه‌وانییه‌تیی جامی كۆنیفای 2016، به به‌شداریی 12 هه‌رێم، له ئه‌بخازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا له 28 ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه و له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه كۆتایی دێت.