رۆناڵدۆ به یه‌ك گۆڵ زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دووه‌مین یاری خۆی له پرێمه‌رلیگ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دیسان گۆڵی كرد و هیچ یارییه‌كی له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ مان یونایتد به‌بێ گۆڵكردن تێپه‌ڕ نه‌كردووه.
له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مانچێسته‌ر یونایتد له دژی وێستهام كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی دیكه‌ی تۆمار كرد دوای ئه‌وه‌ی له نیوه‌ی یه‌كه‌م گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی له وێستهام یونایتد كرد.
ـ كریستیانۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مان یونایتد له ماوه‌ی 195 خولهك 4 گۆڵی كرد.
ـ كریستیانۆ پێش ئاندریۆ كۆڵ كه‌وته‌وه و بووه 17ـه‌یه‌مین گۆڵكاری مێژوویی مانچێسته‌ر یونایتد به 122 گۆڵ.
ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2003 ـ 2004 تاكه یاریزانه له مێژوودا له پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا له 66 یاریگه‌ی جیاوازدا گۆڵی كردووه.
ـ كریستیانۆ له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مان یونایتد ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ دی ماریا یه‌كسان كرده‌وه، كریس له 3 یاری 4 گۆڵ، دی ماریا له 32 یاری 4 گۆڵی له‌گه‌ڵ مان یونایتد كردووه.
ـ له یه‌كه‌مین یاری دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان له پرێمه‌رلیگ گۆڵی كرد
ـ له یه‌كه‌مین یاری له چامپیۆنزلیگ گۆڵی بۆ مان یونایتد كرد
ـ له یه‌كه‌مین یاری دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیان له پرێمه‌رلیگ گۆڵی كرد