راوێژكاره سه‌ربازييه‌كانى كه‌نه‌دا خۆيان له پۆشينى جلى پێشمه‌رگه ده‌پارێزن
بۆ ئەوەی دووچاری ھیچ کێشەیەک نەبنەوە، ھەر وەکوو چۆن سەربازانی ئەمریکا وێنەیان بڵاوکرایەوە، كه جلوبەرگی شەڕڤانانی یەپەگەیان پۆشیبوو.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژکارە سەربازییەکانی کەنەدا، کە مەشق بە ھێزی پێشمەرگە دەکەن لە باشووری کوردستان، بیر لەوە دەکەنەوە ئەو جلوبەرگە سەربازیانەی ئاڵای کوردستانیان پێوەیە، چیدیکە نەپۆشن بۆ ئەوەی دووچاری ھیچ کێشەیەک نەبنەوە، ھەر وەکوو چۆن سەربازانی ئەمریکا وێنەیان بڵاوکرایەوە، كه جلوبەرگی شەڕڤانانی یەپەگەیان پۆشیبوو.
جه‌نه‌ڕاڵ مایک رۆڵ‌و، فەرماندەی باڵای سوپای کەنەدا لە عێراق، بە میدیاکانی کەنەدای راگەیاند: ئەوانیش ھاوشێوەی سوپای ئەمریکا، سەربازان و راوێژکارانیان ئاگادارکردووەتەوە، چیتر ئەو جلوبەرگە سەربازییانە نەپۆشن کە ئاڵای کوردستانیان پێوەیە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ھەفتەی رابردوو، وێنەی سەربازانی ئەمریکا بە جلوبەرگی شەڕڤانان و هێمای هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"وە بڵاوبووە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و به‌تایبه‌تیش ناڕەزایەتی تورکیای بەدوای خۆیدا ھێنا و سوپای ئەمریکا رایگەیاند، لێپرسینه‌وه له سەربازەکانی دەكات بەهۆی پۆشینی ئەو جلوبەرگانە.
توركيا له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا ره‌خنه‌ى توندى له ئه‌مريكا گرت و داواى روونكردنه‌وه‌ى له واشنتن كردبوو سه‌باره‌ت به پۆشينى جلوبه‌رگى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له لايه‌ن راوێژكارانى سه‌ربازى ئه‌مريكاوه.