یه‌كێتی داوا ده‌كات پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌مێنێت
مه‌كته‌بی سیاسی يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبهكهيهوه، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو تێیداهاتووه، ده‌بێت هه‌رچی زووه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆران دووپات بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبهكهيهوه، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاودهكاتهوهو تێیداهاتووه، ده‌بێت هه‌رچی زووه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆران دووپات بكاته‌وه و قووت و بژێوی هاووڵاتیان له پله‌یه‌كی پێشینه‌كانی كاره‌كانیدا بێت و چیتر سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتكردن له مووچه به‌رده‌وام نه‌بێت تا هاووڵاتیانی هه‌رێم له ئاستێكی گوزه‌رانی باش‌دا ئاماده‌بن بۆ گۆرانكارییه‌كانی كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا دێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ دۆخی ئابووریی و داراییه‌كی خراپ له هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كی ناسه‌قامگیر له ناوخۆ و نێوه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كی له‌وه نه‌خوازراوتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى، چه‌ند داوايه‌كى خستووه‌ته‌ڕوو، له‌وانه داوايكردووه، هه‌رچی زووه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆران دووپات بكاته‌وه و قووت و بژێوی هاووڵاتیان له پله‌یه‌كی پێشینه‌كانی كاره‌كانیدا بێت و چیتر سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتكردن له مووچه به‌رده‌وام نه‌بێت تا هاوڵاتیانی هه‌رێم له ئاستێكی گوزه‌رانی باش‌دا ئاماده‌بن بۆ گۆرانكارییه‌كانی كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا دێت.
له باره‌ى ريفراندۆميشهوه رايگه‌ياندووه، بڕوامان وایه گه‌لی كوردستان مافی خۆیه‌تی له پرۆسه‌یه‌كی نوێ و دیموكراتیدا چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و كاتی گونجاو بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و مافه‌ی دیاریی بكات و وه‌ك ی.ن.ك پشتیوان و داكۆكیكاری ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌ش ده‌بین، ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌ش پێویستی به په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه كه به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه بكات و وه‌ك تاكه دامه‌زراوه‌ی به‌هێزی ته‌شریعی بیكاته بڕیاری سیاسی ویاسایی و كاری له‌سه‌ر بكرێت.