وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ قوتابيان و خوێندكاران: بڕوا به ده‌نگۆكان مه‌كه‌ن
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، داواى له قوتابيان و خوێندكارانى به‌شداربووى ئه‌زموونه‌كان كردووه، بڕوا به بانگه‌شه و ده‌نگۆكان نه‌كه‌ن و ته‌نيا سه‌رقاڵى تاقيكردنه‌وه‌ى خۆيان بن.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، داواى له قوتابيان و خوێندكارانى به‌شداربووى ئه‌زموونه‌كان كردووه، بڕوا به بانگه‌شه و ده‌نگۆكان نه‌كه‌ن و ته‌نيا سه‌رقاڵى تاقيكردنه‌وه‌ى خۆيان بن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، هاتووه: قوتابیان و خوێندکاران دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین هیچ کارێکى دزێو و هەلپەرەستانە، ماندووبوون و شەونخوونی ئێوەى خۆشەویست بەفیڕۆ بدات و هەموو لایەک ئاگادار بن کە ڕەنگە کەسانێک هەبن بۆ هەڵخەڵەتاندن و پارەکۆکردنەوە پڕوپاگه‌ندە و قسەو قسەلۆک بڵاو بکەنەوە، دڵنیایی دەدەینە هەموو لایێک کە ئەم بانگەشانە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە ڕاستییەوە.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده داواى له به‌شداربووانى ئه‌زموونه‌كان كردووه، "بڕوا بەو بانگەشانە نەکەن کە لە ناو خەڵک و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبنەوە" و ئه‌وه‌شى تێدا هاتووه كه "وەزارەت بەدواداچوونى بۆ هەموو ئەو دەنگۆیانەى24 كاتژمێرى رابردوو کردووە و ئەو بەناو وەڵامانەى کە هەن بە بەراوردکارى هیچیان راست نین و تەنیا مەبەست لێیان کۆکردنەوەى پارەیە".