وهزارهتی شارهوانی: 22 پرۆژە لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
"ئەو شارۆچكانەی لەو گوژمەیە سوودمەند دەبن، سەرجەمیان كەوتوونەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر"
K24 - ههولێر:
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار بڵاویكردهوه، به ڕێژەی (15%)ـی داهاتی شارەوانییەكان، (22) پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە (537) ملیۆن دیناری داوە بۆ تەواوكردنی تهواوی پرۆژەكان.
رایگهیاند، ئەو شارۆچكانەی لەو گوژمەیە سوودمەند دەبن، سەرجەمیان كەوتوونەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، كه پێكهاتوون له (قوشتەپەی نوێ، كانی قڕژاڵە، بنەسڵاوە، شەمامك، خەلیفان، سفەیە، ئاشتی، تەقتەق، بەحركە، بالیسان، نۆژەنكردنەوەی بینای شارەوانیی ڕزگاری، دارەتوو، خەبات، كەسنەزان، ناحیەی هیران، مەلائۆمەر، شەقڵاوە، باسرمە و سكتان)
روونیكردهوه، خەرجكردنی گوژمەی (537,664,250) پێنجسەد و سی و حەفت ملیۆن و شەشسەد و شەست و چوار هەزار و دووسەد و پەنجا دینار، به رێژهی (%15)ـی داهاتى شارەوانییەكان، بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی (22) پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی هەولێر، خەرج دهكرێت.
ئاماژهیپێكرد، پرۆژەكان لە سێكتەرەكانی دروستكردنی شەقام، كۆنكرێتكردن، شۆستە و كربستۆن، گەیاندنی خزمەتگوزاری، تێكەڵەڕێژكردن، چاككردنی شەقام، دروستكردنی دیواری ڕاگر، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی، نۆژەنكردنەوەی بینا و ڕێكخستنەوەی شەقام و چەندین سێكتەری دیكەی خزمەتگوزاریو پێكهاتوون.