به‌يان سامى: ئه‌و سيستمه ئابوورييه‌ى له هه‌رێم هه‌يه ده‌بێت بگوازرێته‌وه بۆ عێراق
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن، به‌يان سامى عه‌بدولڕه‌حمان له ميانى به‌شداريكردنى له پانێلێكدا تايبه‌ت به ره‌وشى ئابوورى عێراق، رايگه‌ياند، پێويسته ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى عێراق دابه‌شبكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له واشنتن، به‌يان سامى عه‌بدولڕه‌حمان له ميانى به‌شداريكردنى له پانێلێكدا تايبه‌ت به ره‌وشى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، رايگه‌ياند، پێويسته ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى عێراق دابه‌شبكرێت.
به‌يان سامى گوتيشى: ئێمه پێويستمان به‌وه هه‌يه سيستمى ئابوورى هه‌رێم بگوازينه‌وه بۆ عێراق و كوردستان له‌و كاته‌وه كه ناوچه‌يه‌كى ئۆتۆنۆمييه و ئابوورييه‌كى سه‌ربه‌خۆ و ئۆتۆنۆمى هه‌بووه، گۆڕانكارى گه‌وره‌ى كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: سيستمى ناوه‌ندێتى ئابوورى زيانى له عێراق داوه و پێويسته كار بۆ ئه‌وه بكرێت ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى عێراق دابه‌شبكرێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هێشتا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستى ئاوه‌ڵا نييه له بوارى نه‌وتدا و كێشه هه‌يه له ياساى نه‌وتدا و عێراق ئه‌و كه‌رته‌ى داگيركردووه.
به‌يان سامى باسى له‌وه‌شكرد، وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانان ناتوانن له شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقدا كار بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ى له سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رگرت، ماناى ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت پاره نه‌دات به هه‌رێمى كوردستان.