بە گرافیك... ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

زۆرینەی خەڵکی کوردستان بە بەڵێ دەنگیان دا
ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

K24 – هەولێر

لە 7ی حوزەیرانی 2017، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی پێکهێنرا، ئەو ئەنجومەنە رۆژی 25ی ئەیلوولی بۆ رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم دیارکرا.

ئەو لایەنانەی لە ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بەشداریان کرد بریتی بوون لە : پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، حزبی زەحمەتکێشان، حزبی شیوعی، حزبی سۆسیالیست، پێکهاتەکان.

10 رۆژ پێش ئەنجامدانی لە 15/9/2017، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی پەسند کرد.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد، کە رۆژی 25ی ئەیلوول ئەنجامبدرێت.

لە 25/9/2017، ریفراندۆمی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەڕێوەچوو، تێیدا 4 ملیۆن و 561 هەزار و 255 کەس لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان مافی دەنگدانیان لە ریفراندۆم هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەس بەشداریان لەو راپرسیەدا کرد کە دەکاتە زیاتر لە 72٪، لە ریفراندۆم 2 ملیۆن و 861 هەزار و 471 کەس بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا کە دەکاتە 92%.73 .