رۆناڵدۆ شوێنی وازهێنانی له یاریكردن ده‌ستنیشان كرد

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بڕیاری دا له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد وازهێنان له یاریكردن رابگه‌یه‌نێت و مانچێسته‌ر یونایتدیش بكاته دوایین وێستگه‌ی كاروانی وه‌رزشی خۆی.
رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ـی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوه له دوای ته‌واوكردنی گرێبه‌سته دوو ساڵییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر توانای جه‌سته‌یی له‌بارنه‌بوو ئه‌وا هه‌ر له‌و یانه‌یه وازهێنانی له یاریكردن رابگه‌یه‌نێت.
گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ دوو وه‌رزه و ده‌توانێت بۆ وه‌رزی سێیه‌میش درێژی بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پلانی داناوه هه‌ر له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیش یه‌كه‌مین هه‌نگاوی وه‌كو راهێنه‌ر ده‌ستپێبكات.
سه‌ن نووسیویه‌تی: كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئالێكس فێرگسۆن له مانچێسته‌ر یونایتد دره‌وشاوه‌ته‌وه و ئه‌زموونی زۆری په‌یدا كردووه و مانچێسته‌ر به باشترین شوێن ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی دوایین یاریی ماڵئاوایی تێدا بكات و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش به‌ره‌و بواری راهێنه‌رایه‌تی هه‌نگاو بنێت.