ئه‌مه‌ریكا نیازێكی داعش ئاشكرا ده‌كات
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و گوشارانه‌ی له ئێستادا له‌سه‌ر داعش هه‌یه، رێكخراوه‌كه هه‌وڵ ده‌دات په‌لاماری تیرۆریستی له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئه‌نجامبدات.
ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له سه‌نگافووره، رایگه‌یاند: "له ئێستادا رێكخراوی داعش ده‌یه‌وێت په‌لاماری تیرۆریستی له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئه‌نجام بدات".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌هۆی شوێنی ستراتیژی شاره‌كه، بووه‌ته خاڵی هاتنی چه‌كداره بیانییه‌كانه بۆ ریزه‌كانی داعش، بۆیه به ئامانجێكی گرنگ داده‌نرێت و به كاركردنیش له‌گه‌ڵ هێزه لۆكاڵییه‌كان ئاسووده‌ین، كه ویستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستی داعشدا هه‌یه".
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه له هه‌ریه‌ك له شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و هۆزه عه‌ره چه‌كداره‌كان پێكهاتووه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری منبج-یان ده‌ستپێكردووه.
منبج ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوی سووریا و له‌نێوان جه‌رابلوس و ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعشه، به گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ش، رێگری له هاتنی چه‌كداری نوێ و بیانی بۆ ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌كرێت.