نرخی نه‌وت بەرزبووەوە
K24 - ھەولێر
له دوا ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕی نه‌وتدا، نرخی نه‌وت جارێكی دیكه به‌رزبووه و به‌ربه‌ستی 50 دۆلاری تێپەڕاند.
به كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مریكا بازاڕی نه‌وت ئاماژه‌ی ئه‌رێنی تۆماركرد و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ 32 سه‌نت به‌رزبووه و یه‌ك به‌رمیلی به 50 دۆلار و 4 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 16 سه‌نت به‌رزبووه و له بازاڕدا به 49 دۆلار و 17سه‌نت فرۆشرا.
ئه‌مه له كاتێككدایه كه دوینێ كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك كۆتایی هات و به‌شداربووان له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی بازاری نه‌وته‌وه نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك.