ئانچیلۆتی له‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ دایه‌

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانس له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ی شێریف. 27 سێپتێمبه‌ری 2021
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانس له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ی شێریف. 27 سێپتێمبه‌ری 2021

ریال مەدرید و شێریف تیراسبۆلی رۆمانی، دوای بردنەوەیان لە یەکەم یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، سێشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و لە یارییەکی مێژوویی رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، بۆ ئه‌م یارییه‌ 6 یاریزانی ریال مه‌درید پێكانیان هه‌یه‌.

هەردوو یانە لە کاتێکدا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، پێشتر لە مێژوودا بەهیچ بۆنەیەک یارییان لەگەڵ یەکتری نەکردووە و ئەم یارییە دەبێتە یەکەم رووبەڕووبونەوەیان لە مێژوودا. شێریف دەبێتە 108مین یانە شاهانەکان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ رووبەڕوویان ببەنەوە.

كارلۆ ئانچیلۆتی: باشترین خاوه‌نی باشترین هێڵی ناوه‌ندم

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانسێك له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ هێڵی به‌رگری كێشه‌ی هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: یانه‌ی شێریف یانەیەکی رێكخراوه‌ و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی بردنەوە دەدەن.

ئانچیلۆتی گوتیشی: دەبێت بە باشی ئاگاداری یانه‌ی شێریف بین و هەموو بیرکردنەوەمان بۆ یاری بەرامبەر ئەو یانەیە بێت، ئێمە لە هێڵی بەرگری چەند یاریزانێکمان پێکانیان هەیە، لوكاس ڤاسكێز بژارده‌یه‌كی باشه‌ بۆ ئه‌م یارییه.

ئانچیلۆتی ده‌شڵێت: به‌ هه‌مان شێوه‌ی پێشوو خواستی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگم هه‌یه‌، دڵخۆشم به‌ هه‌بوونی كاماڤینگا، مۆدریچ و ئیسكۆ و ئاسێنسیۆ كه‌م یانه‌ هه‌یه‌ له‌ ئێستادا خاوه‌نی ناوه‌راستكاری وه‌كو ئێمه‌ بێت.

شاهانەکان گەڕی یەکەم لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بردنەوەیەکی گرنگیان بەرامبەر ئینتەر میلان بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا یانە مۆلدۆڤیه‌كه‌ بە هەمان شێوەی بردنەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر شاختاری ئۆکراینی بەدەستهێناوە کە یەکەم بردنەوەشیان بوو لە مێژووی پاڵەوانتیەکە.

شاهانەکان دوایین دۆڕانیان لە یاریگای خۆیان، گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی رابردوو بوو، ئەویش بەرامبەر شاختار کە یەکەم یاری ئەم وەرزە بەرامبەر رکابەرەکەی ئەمشەوی یانە مەدریدیەکە دۆڕاوە.

ریال مەدرید ئەم وەرزە پێنجەم یارییە کە ماوەی نێوان یارییەکی بۆ یارییەکی دیکە تەنها 72 کاتژمێر بێت، شاهانەکان ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا هیچ یارییەکیان نەکردووە کە پشووەکی زیاتریان وەرگرتبێت.

بۆ ئەم یارییە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی ریال مەدرید، بەهۆی پێکان لە تواناکانی شەش یاریزانی بێ بەش دەبێت، ئەوانیش گاریس بەیل، تۆنی کرووس، دانی سێبایۆس، دانی کارڤاخال، فێرلاند مێندی و مارسێلۆن.