كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان دەبوژێتەوە
5 گروپی كۆمپانیای گه‌شتیاری هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، پلانی نوێی 2016ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان دارێژرا و سه‌نته‌ری زانیاری دامه‌زرێنرا ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتوگوزار و بازاڕی گه‌شتیاری هه‌بێت.
به گوێره‌ی پلانه نوێی ده‌سته‌كه، له مه‌ودوا زیاتر پشت به هێنانی كۆمپانیای گه‌شتیاری ده‌به‌ستێت تاوه‌كو له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانەوه، گروپی گه‌شتیاری بێننه هه‌رێمی كوردستان و له‌و پێناوه‌شدا ئاسانكاری پێویستی ئیداری و داشكاندنی نرخی كراوه.
به گویره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئیستا 5 گروپی كۆمپانیای گه‌شتیاری هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زاندا مه‌ترسی سستبوونی ئه‌و كه‌رته له ئارادایه.
لە دوای سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی لە ماوەی ئەم دووساڵەی دواییدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەوڵیداوە داھاتی گەشتیاری زیاد بكات، بۆ ئەم مەبەستەش لە رێگەی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان چەندین سیمینار و چالاكی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی لە رێگەی كۆمپانیاكانەوە داھاتی كەرتی گەشتیاری بەرز بكرێتەوە.