یانه‌ی شێریف به‌هۆی كه‌می هانده‌رانیان كه‌مترین كه‌س هاتنه پێشوازییان
شاندی یانەی شێریفی مۆلداڤی دوای بردنەوە مێژووییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید، گەڕایەوە وڵاتەکەی، ئه‌وه‌ی سه‌یربوو كه‌مترین كه‌س هاتنه پێشوازییان.
یانەی شێریفی مۆلداڤی کە جاری یەکەمە بەشداری قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەکات، لە گەڕی دووەمی پاڵەوانتیەکە توانیان ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر ریال مەدرید بەدەست بێنن و دووەم بردنەوەشیان تۆمار کرد، دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمیش توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە شاختاری ئۆکراینی ببنەوە.
یانە مۆلداڤیەکە دوای ئەو بردنەوەیە گەڕانەوە وڵاتەکەیان، كه‌مترین هانده‌ر هاتنه پێشوازییان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی وڵاته‌كه‌یان له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ تۆمار كرد.
یانه‌ی شێریف هه‌رێمێكه له مۆڵدۆڤیا، ده‌كه‌وێته نێوان سنووری رووسیا و ئۆكراینا، سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش ئه‌فسه‌رێكی پێشووی ده‌زگای زانیاری رووسیا بووه، كه‌مترین هانده‌رییان هه‌یه، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی مۆڵدۆڤا ڕقیان له‌و یانه‌یه ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بردنه‌وه‌یان له ریال مه‌درید، خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی مۆڵدۆڤا بۆ ئه‌و یانه‌یه زیادی كردووه.