زێبارى: عێراق قەواڵە داراییە نێودەوڵەتیيەكانى دەفرۆشێت

وەزیری دارایی عێراق هۆشيار زێبارى رایگەیاند ، لەكۆتایی ئەمساڵدا عێراق قەواڵە داراییە نێودوڵەتیيەكانی دەفرۆشێت، تا ئەو كاتەی قەرزە نێودەوڵەتيیەكانیان بەدەست دەگات.

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دارایی عێراق هۆشيار زێبارى رایگەیاند ، لەكۆتایی ئەمساڵدا عێراق قەواڵە داراییە نێودوڵەتیيەكانی دەفرۆشێت، تا ئەو كاتەی قەرزە نێودەوڵەتيیەكانیان بەدەست دەگات.

ھۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق ئاشكرايكرد، وڵاتەكەی پلانی ھەیە لەكۆتایی ئەمساڵ دەست بكات بەفرۆشتنی  قەواڵە داراییە نێودەوڵەتیيەكانی بەبڕی چەند ملیار دۆلار، تا ئەو كاتی بانكی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەست بە پێدانی قەرزەكە دەكات.

زێباری ئاماژەی بەوەشكرد، ئەندامانی رێكخراوی ئۆپێك پێیان وایە لەسەرەتای مانگی ئه‌يلوولى ئەمساڵ، وەك قۆناغی یەكەم  بڕی 600 ملیۆن دۆلار لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتی  بە عێراق بدرێت و ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو قەرزەی بەعێراق دراوە كە بڕكەی 5 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە.