په‌رله‌مانتارێك: ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ر و منداڵ نامێنێت
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق دایناوه پێویسته هه‌ندێك دەرماڵه و خه‌رجی حكوومی كه‌مبكرێنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق دایناوه پێویسته هه‌ندێك دەرماڵه و خه‌رجی حكوومی كه‌مبكرێنه‌وه.
زاهر ئه‌لعەبادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ كەمكردنەوەی دەرماڵەكان له‌و ده‌رماڵانه پێویسته ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ر و منداڵ ببڕدرێت، هه‌وره‌ها پێویسته به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان و پشتیوانی له نرخی به‌نزین و كاره‌باش ببڕدرێت.
زاهر ئه‌لەعبادی ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌و بڕین و كه‌مكردنه‌وانه پێویستيان به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نییه و حكوومه‌ت خۆی ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات.
به هۆى ئه‌و قه‌يرانه داراييه‌ى رووبه‌ڕووى عێراق بووه‌ته‌وه، به‌غدا ناچاره قه‌رز له سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ربگرێت و به گوێره‌ى مه‌رجه‌كانى ئه‌و سندوقه‌ش ده‌بێت حكومه‌ت خه‌رجييه‌كانى كه‌مبكاته‌وه.