زيادكردنى باج يۆنانييه‌كان نيگه‌ران ده‌كات
ساڵی داهاتووش باجی سه‌ر جگه‌ره‌و خواردنه‌وه كهولییه‌كان و مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت و قاوه‌ش به‌رزتر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دروستبوونی پشێوی لێده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌كوو پابه‌ندبوون به به‌شێكی دیكه‌ی مه‌رجه‌كانی خاوەن قەرزەکانی و به ناچاری، یۆنان ئاستی باج به‌رز ده‌كاته‌وه، ساڵی داهاتووش باجی سه‌ر جگه‌ره‌و خواردنه‌وه كهولییه‌كان و مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت و قاوه‌ش به‌رزتر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دروستبوونی پشێوی لێده‌كرێت.
جارێكیدیكه یۆنان بۆ رازیكردنی وڵاتانی ئه‌وروپا و قه‌رز به‌خشه جیهانییه‌كانی، ناچاره باجه‌كان زیاد بكات و خه‌رجییه‌كانیش كه‌مبكاته‌وه، ئاستی باجه‌كان به گشتی تا راده‌ی 24% به‌رزكراوه‌ته‌وه و له هه‌نگاوی داهاتووشدا و له ساڵی 2017 دا باج له‌سه‌ر خواردنه‌وه كهولییه‌كان و جگه‌ره و مۆبایل و ئینته‌رنێت و قاوه زیاد ده‌كرێت.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له 2015 دا كرابوو و یۆنان 96 ملیار دۆلاری له قه‌رز به‌خشه‌كان وه‌رگرت، یاسادانه‌رانی ئه‌و وڵاته بڕیاریاندا باج زیاتر بکەن.
یه‌كێتی بازرگانانی یۆنانیش ناڕه‌زایی خۆی له بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت راگه‌یاند و پێی وایه ئه‌وه كار له هاووڵاتیان و بازاڕ و بازرگانی ده‌كات.
به‌رزكردنه‌وه‌ی باج نه‌ك هه‌ر ژیانی یۆنانییه‌كانی تاڵ كردووه، بگره كاری له گه‌شتیارانیش كردووه به جۆرێك بێ بازاڕی به بازاڕه‌كانه‌وه و بێ میوانیش به هۆتێله‌كانه‌وه به ئاشكرا دیاره و هیچی تر وه‌كو جاران ده‌رناكه‌ونه‌وه.